خانمە پێشکەشکاری پێشوی کەناڵی کوردسات دوای ماوەیەک دابڕان لە کاری میدیایی لە خەندان دەبێتە پێشکەشکار.
ئەژین لە پۆستێکدا کە ئەمڕۆ لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکدۆتەوە نوسیویەتی "بۆ هەموان....دوای دوو ساڵ دابڕانم لە راگەیاندن،ئەم ئێوارەیە کاژێر (٦:٠٠) ی ئێوارە لە بەرنامەی "ئێوارەی خەندان” لە کەناڵی( Xendan HD) دێمەوە دیدار و خزمەتتان،هیوادارم دوای ئەم دابڕانە و دوبارە دەرکەوتنەوەم لەم کەناڵە ئازیزە ببێتە پڕکردنەوەی ئەو ماوەیەی لێتان دابڕام و دەرکەوتنەوەم بە جیاوازتر و بەهرەکانم زیات پیشانی ئێوەی بینەر بدەم و خەون و ئاواتەکانم لە بواری میدیادا لەم کەناڵە بەدیبێنم".
ئەژین دەڵێت "هیوادارم دروشمی خەندان بۆ هەموان رەنگدانەوەی کار و بەرنامەکانی کەناڵی خەندان بێت و بەم دروشمە کار بکات بۆ بەدیهێنانی خواستی تاك بە تاکی کورد بۆ راگەیاندنێکی پرۆفیشناڵ و یەکسانیخواز بێ جیاکاری گشت چین و توێژێك و ئامانجی میدیای کوردی بۆ چەسپاندنی راستگۆیی و متمانە لە گەیاندندا بەدیبێنێت، ئێمە دوبارە لەم کەناڵە دەبینەوە مێوانتان و ئێوەش بینەر و هاریکارمان بن، هیوادارین لە خەندانەوە خەندەیەکی دڵخۆشی و کامەرانی بێنینەوە سەر لێوی تاکی ماندوی کورد".
ئەژین لەدایکبووی شاری سلێمانییە و پێشوتر پێشکەشکار بووە لە کەناڵی "کوردسات".