"هه‌ڵكه‌وت زاهیر"ی ئاوازدانه‌رى ناسراوی كورد لەگەڵ خانمە هونەرمەند "دنیا" وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە سەرقاڵی ئامادەکاری کلیپێکی تایبەتە بە مانگی رەمەزان.
هەڵکەوت زاهیر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فیسبووک لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی شۆخ دنیا وێنەیەکی لە لوبنان بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا ئەو خانمە بە لەچک و جلی پۆشتەوە دەردەکەوێت و لەسەر وێنەکە هەڵکەوت زاهیر نوسیویەتی، "بەرهەمێكی تایبەت بۆ مانگی ڕەمەزانی پێرۆز ".
ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو بەرهەمە لەداڕشتنەوەی میلۆدی هەڵكەوت زاهیر وبە دەنگی هونەرمەند دینا و لە دەرهینانی فادی حداد".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەنین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.