دڵنیا ڕەزازی وێنەیەکی دایکی و زەکەریا عەبدوڵا بڵاودەکاتەوە

دڵنیا ڕەزازی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، وێنەیەکی کۆنی مەرزییە فەریقیی دایکی و زەکەریا عەبدوڵای بڵاوکردەوە.

دڵنیا لە پێگەی تایبەتی لە ئینستاگرام وێنەیەکی مەرزییە فەریقی و زەکەریا عەبدوڵای بڵاوکردووەتەوە و وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێ، مەرزییە فەریقی گۆرانی دەڵێت و زەکەریا عەبدوڵاش میوزیک دەژەنێت

زەکەریا عەبدوڵا، کە ماوەی هەشت ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەریی بڵاونەکردووەتەوە، پێش ئەوەی دەست بە گۆرانی وتن بکات، وەک میوزیکژەن کاری کردووە و میوزیکی بۆ ھونەرمەندان زیاد ئەسعەد و کامەران ساڵح ژەنیوە

مەرزییە فەریقی، کە هاوسەری هونەرمەند ناسر رەزازی بوو، هونەرمەندێکی ناوداری کورد بوو، دەیان سروود و گۆرانیی نیشتیمانی چڕیوە و  لە رۆژی 18ی 9ی 2005 لە نەخۆشخانەیەکی سوید، کۆچی دوایی کرد




PM:01:57:04/05/2018