هێلی له‌ڤ ئامادەکاری بۆ پڕۆژە نوێیەکەی دەکات

هێلی له‌ڤ، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، ده‌ست به‌ كاری هونه‌ری ده‌كاته‌وه‌ و خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ پڕۆژه‌ نوێیه‌كه‌ی.

هێلی، كه‌ ئێستا به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ولێره‌، له‌ به‌شی ستۆریسی هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ پڕۆژه‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2019ـدا بڵاوی بكاته‌وه‌، ده‌شڵێت "گه‌ڕامه‌وه‌ ستۆدیۆ ".

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا ، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) , هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.




PM:09:54:30/05/2018