خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "هێلی لەڤ" کە هەمیشە وەک فاشیۆن دەردەکەوێت، لە نویترین وێنەیدا ئاینی خۆی ئاشکرا دەکات.
هێلی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکەو ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، لەنوێترین وێنەی خۆیدا کە سەرپۆشێکی بەسەرەوەیە بە زمانی ئینگلیزی نوسیویەتی،"نوسیویهتى، ئاینى من زۆر ئاسانه، ئاینى من میهرهبانییه".
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە "ھێلی لەڤ" لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناوبانگی دەرکرد، لەئێستاشدا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.