"هه‌ڵكه‌وت زاهیر"ی ئاوازدانه‌رى ناسراوی كورد لەگەڵ خانمە هونەرمەند "دینا" سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی.
دینا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەگەڵ "هەڵکەوت زاهیر"ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا بە لەچک و جلی پۆشتەوە دەردەکەوێت و لەسەر گرتەکە نوسیویەتی، "لەکاتی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی تایبەت بە کەناڵی (الجزیرة) لەگەڵ ھونەرمەندی ئازیز کاکە میرا و مامۆستا ھەڵکەوت".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەنین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.