جیهان هاشم لە ناو مەککە وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە

کچە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم وێنەیەکی خۆی لە مانگی رەمەزان دا و لە وڵاتی سعودیە بڵاودەکاتەوە.

جیهان هاشم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کەلە وڵاتی سعودیەو لە شاری مەککە گرتویەتی، کە وادیارە بۆ بە جێ گەیاندنی عەمرە چوەتە ئەو وڵاتە.

لە ماوەی رابردوشدا ئەو خانمە مۆدێلە  سەردانی وڵاتی سعودیەی کرد و لەسەر کەناری دەریا چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە.

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.



PM:08:25:04/06/2018