پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵی
جیابوونەوەی ڕۆژان ئەبوبەکر پێشکەشکاری دیاری ڕووداو بڵاوبووەوە ئەو خانمە لە
ڕێگەی وێنەیەکەوە هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژان ئەبوبەکر پێشکەشکاری دیاری ڕووداو
وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا بۆ یەکەمجارە هەردوو دەستی دەرکەوتووە
و وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە هیچ ئەڵقەیەکی لە پەنجەیدا نییە.
ڕۆژان ئەبوبەکر ماوەی کەمتر لە ساڵێک دەبێت
هاوسەرگیری لەگەڵ هاوپیشەیەکی خۆی کردبوو لە هەمان کەناڵ.
ڕۆژان لە
چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەشی هونەری ڕووداو ئاماژە بەوە دەكات كە بەردەوام گوێگرێكی
باشی گۆرانی و میوزیكە، زیاتریش لە نێو هونەرمەندە كوردەكاندا گوێ لە گۆرانییەكانی
زەكەریا و هۆمەر دزەی دەگرێت، ئەمە جگە لەوەی حەزیشی بە ژەنینی ئامێری پیانۆیە.
ڕۆژان باس لەوە
دەكات زۆر حەزی لە دەنگی ئەستێرەی لوبنانی ئیلیسایە و زۆریش حەزدەكات ڕۆژێك بە
دیداری شاد بێت.
حەزێكی دیكەی ئەو
خانمە بێژەرە سەیركردنی فیلمە سینەماییەكانە بە تایبەت ئەگەر بەشێوەی گروپ بێت،
جوانترین فیلمی كە بینیبێتی فیلمی (Zorba)یە كە بەرهەمێكی هاوبەشی یۆنانی
بەریتانییە و ساڵی 1964 بڵاوكراوەتەوە.