خانمە پێشکەشکار و بێژەری دیاری ڕووداو،
ڕۆژان عەبدولڕەحمان ئاشکرایکرد کە لەگەڵ کارمەندێکی دیکەی بەشەکەی هاوسەرگیری
کردووە.
ڕۆژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی ژیانیكی نوئ لەگەڵ تۆیەکی هەمیشەیی
خۆشمەوێی و وێنەی کاتی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردەوە.
هەروەها کانی هەڵەبجەیی وێنەیەکی ڕۆژان و سەفینی داناوە و نوسیویەتی "خوشک و ھاوڕێی ئازێزم رۆژان گیان، سەفینی پڕ رێز و
خۆشەویست. خۆزگە لەم رۆژە خۆشە لەگەڵتان ئەبووم. رەببی تەمەنێکی دربژ و پڕ
خۆشەویستی چاوەڕوانتان بکات و ژیانتان ھەردەم پڕ ئەشق بێت ھەزار جار پیرۆزە بەیەک
گەشتنتان و ئەڵقەگۆرینەوەی ئێوە.❤❤"
ڕۆژان ساڵی 1989 لەسلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی
پەیمانگای تەكنیكییەوە و لە سەرەتای كردنەوەی ڕووداوەوە وەك بێژەری هەواڵە
وەرزشییەكان دەركەوتووە.