شاهۆ ئەمین وازی لە ڕووداو هێناوە؟

شاهۆ ئەمین بێژەری دیاری کەناڵی رووداو ماوەیەکە لە شاشە دوورکەوتووەتەوە و دەنگی وازهێنانی بڵاوبووەتەوە بەڵام ڕووداو ڕەتی دەکاتەوە


بەهێز کامیل، جێگری بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاندووە، شاهۆ ئەمین مۆڵەتی ساڵانەی وەرگرتووە و بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە سەر شاشە.

کەناڵی ڕووداو هەواڵێکی بلاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "شاهۆ ئەمین جیاواز لە گەشتە هەواڵییەکانی دیکە، گەشتی هەواڵەکانی کاژێر هەشتی کەناڵی رووداویش پێشکەش دەکات و ئەدای جیاواز و قسە خۆشەکانی، بووەتە هۆی ئەوەی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی پەیدا بکات".




PM:04:19:30/07/2018