دوای زیاتر لە ١٥ ئەو کچە بچوکەی کە لە بەرنامەیەکی ڕەنج سەنگاویدا لە
خاک دەرکەوت و بەهۆی توانای قسەکردنیەوە بووە جێگەی سەرنج و مام جەلال میوانداری
کرد، دەرکەوتەوە.
لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی ئەو کچە بڵاوکرایەوە کە بەر لە ١٥ ساڵ لە
بەرنامەیەکی ڕەنج سەنگاویدا دەرکەوت و بەهۆی توانای قسەکردنیەوە بووە جێگەی سەرنج
و دواتر جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی بینی و بەهۆیەوە قوتابخانە و
چەند خزمەتگوزرییەک بە ناوی ئەوە ناونرا.
سانا لە ئێستادا وەک چالاکوانی
بواری کۆمەڵگای مەدەنی کاردەکات و لە چەندین سمیناردا قسەی کردووەتەوە.