میهرەبان حەبیب، پێشکەشکاری
کەناڵی خەندان لە یەکێک لە بەرنامەکانی خەندان بەبۆنەی جەژنەوە دەست دەکات بە
گریان و ئەویش لەسەر گریانەکەی ڕوونکردنەوە دەدات.
میهرەبان دەڵێت"ده‌رباره‌ی ئه‌و دیمەنەی كه تیایدا گریاوم و زۆر مه‌دلول و شیكردنه‌وه‌ی
جیاوازی بۆ كراوه، سوپاس بۆ خوا نه‌له كوڕه‌كه‌م و نه‌له هاوسه‌ره‌كه‌م جیانه‌بوومه‌ته‌وه،
به‌ڵكو ژیانێكی زۆر ساده و به‌خته‌وه‌رمان هه‌یه، گریانی من له‌و به‌رنامه‌یه‌دا
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئاستی بینینی چاوه‌كانی كوڕه‌كه‌م كزن و رۆژ به رۆژیش
كزتر ده‌بن، من ناتوانم هیچ شتێكی بۆ بكه‌م، به‌هۆی نه‌خۆشی(ئه‌ستۆكماتیزم)ه‌وه و پزیشكان ده‌ڵێن كه تا ته‌مه‌نی 18 ساڵ چاره‌سه‌ری نیه،
هەربۆیە ویستم داوای لێبوردنی لێبكه‌م كه ناتوانم هیچ شتێكی بۆ بكه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌م لێده‌كات كه چاوه‌كانی بۆ چاك نابنه‌وه؟