جیهان هاشم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم وێنەیەکی   خۆی بڵاودەکاتەوەو هەواڵی هاوسەرگیریی بە هەوادارانی دەدات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام جیهان هاشم، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی،"لەبەر خاتری چاوی خۆشەویستانم پیتان دە؛ێم چومەتە حاڵەتی دەستگیراندارییەوە".

هەروەها نوسویەتی،"دوێنێ ئاهەنگی دەستگیرانداریەکی سادەی دوور لە ئاهەنگی ئەستێرەکانمان رێکخست و ئەڵقەمان کردە دەستی یەکتر".

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە. دوو جاری دەیکە هاوسەرگیری کردووە، لە هاسەری یەکەمی خاوەنی کچێکە، بەڵام دوای مانگێک لە دەسگیرانداری لەسیراج جەباری هاوسەری  جیابووەوە.




PM:11:04:26/08/2018