مێدیا عەرەبییەکان هەواڵی بێسەروشوێن بوونی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسى به‌ناوبانگى سعودى جه‌مال خاشقچى-یان بلاوکردەوە، ئەوەش لە دوای سه‌ردانێکى بۆ كونسوڵخانه‌ى سعودیه له شارى ئه‌ستەنبوڵ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى تشرینى یه‌كه‌م كه‌ناڵى "CNN"ی عەرەبی بڵاویكرده‌وه، ئەو نوسەرە بۆ ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوسه‌رگیرى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى سعودیه‌ى له شارى ئه‌ستنبوڵ كردووه، بەڵام دواى چوونه ژووره‌وه نه‌هاتووته‌وه ده‌ره‌وه.
بە وتەی ده‌ستگیرانه‌كه‌ى. "جه‌مال ده‌ترسا له داواكردنى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان پێویست بوون، به‌ڵام دواجار بڕیاریداوە بچێت.
هەروەها وتویەتی، " ئێستا نازانم جه‌مال له ژووره‌وه‌یه یان له‌كوێیە و ده‌مه‌وێت بزانم ده‌ستگیركراوه، یان رفاندویانه".
دوای ئەو روداوە حكومه‌تى سعودیه لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی بێسه‌روشوێنبوونى جەمالی ره‌تكرده‌وه و به "درۆ" ناوى برد و رایگەیاند، جه‌مال خاشقچى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى كردووه بۆ وه‌رگردنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى هاوسه‌رگیرى و دواتر رۆیشتووه".
لایخۆشییەوە تۆران قشڵاقچى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى عه‌ره‌ب و تورك رایگه‌یاند" پۆلیسى توركیا ده‌ڵێت، به پێى ئه‌و وێنانه‌ى كامێراكانى چاودێریى تۆماریان كردووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه، كه خاشقچى كونسوڵخانه‌ى سعودیه‌ى جێهێشتبێت".
.