هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد نەشتەرگەری بۆ کرا

هونەرمەندێکی ناسراوی کورد، نەریمان عومەر نەشتەرگەری دووەمی بۆ ئەنجامدرا و ئەو هونەرمەندەش ڕایدەگەیەنێت تەندروستی زۆر باشە.

نەریمان عومەر، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی "ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ١٤-١١-٢٠١٨ دوەم نەشتەرگەریم بۆ کرا لە وڵاتی ئەڵمانیا سوپاس بۆ خوا ئێستا باری تەندروستیم زۆر باشە"

ڕاشیگەیاند "زۆر سوپاسی ئەو ھاوڕێ و خزم کەسوکارانەش ئەکەم لە لە دوور یان لە نزیکەوە سەردانی منیان کردوە چاوی ئەوانەش ماچ ئەکەم لەڕێی پەیوەندیەوە بە سەریان کردوماتەوە ..داوەی لێبوردن لەو ھاوڕێیانەش ئەکەم کە وەڵامی پەیوەندیەکانیانم نەداوەتەوە ..دوو بارە سوپاس بۆ ھەموو لایەک.."

هونەرمەند نەریمان عومەر، برای هەردوو هونەرمەند کامەران عومەر و سامان عومەرە و بە گۆرانی بۆ دەڕۆیت ناسرا.




PM:05:49:18/11/2018