جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی رایگەیاند ، سەرسامە بەدەنگی خانمە گۆرانیبێژی کورد" ڤیڤیان نوری" کە لە ماوەی رابردودا یەکەم کلیپی خۆی بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە.
قوباد تاڵەبانی لە بەشی ستۆری ئینستاگرامەکەی خۆی سەرسامی خۆی بە دەنگی ڤیڤیان نوری دەربڕیوە، کە تەنیا یەک کلیپی گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە و دەپرسێت، "ئایا هیچ کەسێکی تر بەردەوام ئەم گۆرانییە لەبەرخۆیەوە دەڵێتەوە یان تەنیا منم؟".
دوا بە دوای ئەو پۆستە ئەو خانمە گۆرانیبێژە کوردە ڤیڤیان نوری نوسیویەتی "گۆرانییەکەم لە مێشکی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا چەسپیوە! چی! پشتگیرییەکەت بۆ من هەموو شتێکە".
ماوەیەک لەمەوبەرد ڤیڤیان نوری، یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە زمانی ئینگلیزی و بە ناوی "Where Do We Go From Here OUT NOW " لە وڵاتی ئەمریکا بەرهەم هێنا.
دوای راپه‌رینی سالی 1991 له باشووری كوردستان و دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان له‌گه‌ل خیزانه‌كه‌ی ڤیڤیان روو له رۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌كات و دوای 4 سال مانه‌وه‌یان له سوریا، روو ده‌كه‌نه ولاتی نیوزله‌نداو له‌م ولاته ده‌نیشنه‌وه.
فیفیان سه‌ره‌تا له ئاهه‌نگه‌كانی قوتابخانه به گۆرانی وتن به‌شدار ده‌بێت و دواتر له ئاهه‌نگه فه‌رمییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ست به گۆرانی وتن ده‌كات، بەڵام دوای ته‌واوكردنی خوێندن و بۆ پێشخستنی كاری هونه‌ری روو له ولایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس ده‌كات و تێیدا جێ‌نشین ده‌بێت و دوای ئه‌مه گرته‌یه‌ك له گۆرانی و موزیكی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی هۆلیود "بریان كینیدی" ده‌نێرێت.
له كۆتاییدا "بریان" له ستۆدیۆی "بارامۆنت" كه یه‌كیكه له ستۆدیۆ هه‌ره ناسراوه‌كان كه فیلمی سینه‌مایی هۆلیوودی لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت گۆرانیه‌ك بۆ ڤیڤیان تۆمار ده‌كات ئیتر فیفیان نوری ده‌بێت به گۆرانیبێژی هۆلیوود.
ڤیڤیان نوری، خانمە هونەرمەندێکی ئەمریکی بە ڕەگەز کوردەو خەڵکی پارێزگای کەرکوکە، تەمەنی ٢٢ ساڵە، لەئێستا لە لۆس ئەنجلۆس دەژی.