دینە چی بۆ هەڵکەوت زاهیر نوسیووە؟

خانمه‌ گۆرانیبێژ دینە ده‌ڵێت كه‌ ئاواز دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌ڵامی دوعاكانی دایكیه‌تی بۆ به‌خته‌وه‌ری دینە.

دینه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و هه‌ڵكه‌وت زاهیری بڵاو كردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی: تۆ وه‌ڵامی دوعاكانی دایكمی كه‌ بۆ به‌خته‌وه‌ریم ده‌یكرد مامۆستای ئازیزم.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌م خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ له‌گه‌ڵ ئاواز دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر كار ده‌كات و زۆرترین ده‌ركه‌وتنیان به‌یه‌كه‌وه‌یه‌.




PM:01:52:13/12/2018