خانمە ئەکتەری ناوداری تورک "شەیما کۆرکماز" ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێکهێنا.
ئەمڕۆ شەممە شەیما کۆرکماز ناسراو بە کەسایەتی فەریدە لە درامای "لێم ببورە"، پاش ماوەیەکی زۆر لە پەیوەندی خۆشەویستی دواجار لەگەڵ جونەیت مەیت بە ئامادەبوونی هاوڕێ و کەسوکاری ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕیەوە.
شەیما کۆرکماز لەدایکبووی 1988ە، خەڵکی ناوچەی ئێسکی شەهیری تورکیایە، کۆلێجی هونەر بەشی وێنەکێشانی تەواو کردووەو دواتر چۆتە بواری نواندنەوەو لەساڵی 2011 بەشداری لە درامای "لێم ببورە" کرد و ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا..
جونەیت لەدایکبووی ساڵی 1970 خەڵکی ئیزمیرە، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات، لە ئێستادا لە درامای ئەشقی شێتانەدا دەردەکەوێت.