کادر خان هونەرمەندی گەورەو ناسراوی هیندی رۆژێک پێش سەری ساڵی نوێ کۆچی دوایی کرد.
میدیا جیهانیەکان بڵاویکردنەوە کادر خان کە لە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ١٩٣٧ لە دایکبوونەوەو بە هونەرمەندێکی هیندی و کەندی کە لە بنچینەدا ئەفریقی یە دەناسرا، دوێنێ ٣١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کرد.
کادر خان لە زیاتر لە ٣٠٠ فلمدا دەوری بینییوە، جگە لە ئەکتەری، سینارۆی نووسیووە، دەرهێنەر بووە، زیاتر رۆڵەکانی لە فلمەکاند کۆمیدی بووە.
یەکەم بەشداری کادر خان لەفلمی " داج " دا بووە وەک پارێزەرێک لە ساڵی ١٩٧٣ کە پاڵەوانەکەی راجیش خان بووە.
سینەمای هیندی بەیەکێک لە سینەما پێشکەوتووەکانی جیهان دەناسرێت.