هەڵکەوت زاهیر بە جوانی ئەم خانمە هونەرمەندە سەرسامە

هەڵکەوت زاهیر میوزیک ژەنی ناسراوی کورد لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام خانمە هونەرمەندێک بە جوانترین خانمی سەرزەوی دیاریدەکات.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک،  چەند وێنەیەکی هونەرمەندی عەرەب سوعاد حوسنی داناوەو، بەزمانی عەرەبی نوسیویەتی "جوانترین خانمە ئەکتەری سەر ڕووی زەمین کە کۆتا کاری هونەریی ژیانی لەلایەن منەوە دانراوە"

هەروەها  نوسیویەتی "یادی ٧٦ ساڵەی لەدایکبوونی سەندرێلا سوعاد حوسنی، کە گەورەترین بەهرەی هونەری شاشە بوو".

ھەڵکەوت زاھیر ئاوازدانەرێکی بەناوبانگی کوردە، ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد ئامادە کردووە، ھەروەھا کاری ھونەریشی بۆ چەندین ھونەرمەندانی عەرەب و فارس کردووە، ژمارەیەک گۆرانیبێژیش بە ھاوکاریی ئەو دەستیان بە کاری ھونەری کردووە.

سوعاد حوسنی ساڵی ١٩٤٣ لە شاری قاهیرە لەدایكبووە، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ناوداری میسرییە، بە ساندرێلای شاشەی عەرەبی دادەنرێت.







PM:08:19:27/01/2019