بریانکا چوبرا و نیک جۆناس بۆ چوارەمین جار ئاهەنگی هاوسەرگیریان گێڕا

خانمە ئەکتەری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا و خۆشەویستە ئەمەریکیەکەی، کە لەماوەی رابردو چەند جارێک و بە شێوازی هندی و مەسیحی ئاهەنگی هاوسەرگیریان ئەنجامدا، بەردەوامن لە ئاهەنگەکانیان و دوبارە لە جێشتخانەیەکدا ئاهەنگەکەیان دوبارە گێڕایەوە.

ڕۆژی یەکشەمەی رابردوو "نیک جۆناسی ئەمریکی و بریانکا چوبرا-ی بەرەگەز هندی" بۆ چوارەمین جار لە چێشتخانەی خێزانی هاوسەرەکەی دووبارە ئاهەنگیان کردەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نیک جۆناس  وێنەیەکی بەکۆمەڵی لەگەڵ خێزانەی بڵاوکردەوە و  نوسیویەتی" سوپاسی کیڤن و دینیس جۆناس دەکەم بۆ ئەم ئاهەنگی پێشوازیکردنە، زۆر سپاستان دەکەین و خۆشمان دەوێن".

بەهۆی ئەوەی دوو نەتەوە و ئاینی جیاوازیان هەیە، پریانکا چۆپرا و ئەکتەری ناسراو نیک جۆناس بە چەندین شێوەی جیاواز ئاهەنگی هاوسەرگیریان گێراوە.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.




AM:11:34:02/02/2019