نیان عەبدوڵا بە وێنەوە باس لە ڕۆژە سەختەکانی دەکات

خانمە هونەرمەندی ناسراو نیان عەبدوڵا، لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەدا باس لە رۆژە سەختەکانی دەکات.

دوێنێ رێکەوتی 4ی شوبات، رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە، هەربەو هۆیەوە لە ئینستاگرام نیان عەبدوڵا وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە سێ ساڵ پێش ئێستا تۆماریکردووە و دەڵێت "بەهیوام هەموو لایەك دوربن لەم نەخۆشیە كوشندەیە، ئەم وێنەیە سێ ساڵ لەمەوپێش، رێک ئەمڕۆ بوو كاتی وەرگرتنی كیمیاویەكەمە ناخۆشترین كاتو ساتەكانی ژیانبوو".

نیان عەبدوڵا، خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی سلێمانی و کوردستانە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە و خاوەنی چەندین کلیپی و گۆرانیە، ساڵی پار بەهۆخی نەخۆشیەوە چارەسەری لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگرت.




AM:09:39:05/02/2019