دڵنیا قەرەداغی لە رێگای جوانکاریەوە زۆر گەنجتر لە تەمەنی خۆی دەردەکەوێت و نایناسیتەوە.
دڵنیا قەرەداغی وێنەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە کە بەتەواوی جیاوازە لە دەرکەوتنەکانی پێشووی و هێندە گەنج دەردەکەوێت کە جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ دەرکەوتنەکانی کە هەوادارانی پێی ئاشنا بوون.
دڵنیا پێش چوار ساڵ لەمەوبەر ژیانی هاوسەری لەگەڵ قونسڵی پێشووی وڵاتی میسر لەهەولێر پێکهێناو لەو کاتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبات.
دڵنیا قەرەداغی وەک زۆربەی سالەکانی تر لە جەژنی نەورۆزدا دەگەڕێتەوە کوردستان و لەگەڵ کەسوکارەکەی جەژنی نەورۆز دەکات.
دڵنیا قەردەداغی خاوەنی چەند ئەلبووم و گۆرانیە، لە دایکبووی سلێمانیەو لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.