شوان عەتوف پۆستێکی حکومی وەردەگرێت

ئەمڕۆ 3ی ئاداری 2018 لە مەراسیمێكدا كاوە قادر بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی ئاڵوگۆڕی پۆستەكەی لەگەڵ شوان عەتوف كرد.

لەمەراسیمەكەدا بابەكر دڕەیی بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری ‌و هونەری سلێمانی ئامادەبوو پیرۆزبایی لە شوان عەتوف بەڕێوەبەری نوێی سینەمای سلێمانی كرد و هیوای خواست لەكارەكانی داهاتوویدا سەركەوتوو بێت.

شوان عەتوف دەهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی خاوەنی نووسینی‌ (16) شانۆییە لەگەڵ‌ ئامادەكردنی‌ شەش كورتە فیلم ‌و بەشداری‌ 70 مەراسیم ‌و فێستیڤاڵی‌ جیهانی‌ كردووە ‌و (25) جار خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، كورتە فیلمێكی‌ بەناوی‌ فیلمەكانی "ماڵو كلیل" 13 خەڵاتی وەرگرتووە.



PM:05:17:03/03/2019