لە رۆژی کردنەوەی ئاگری نەورۆز ٢٠ ی ئازار، وێنەی هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان، میریان قادر ناسراو بە "چەینج کەلەر " لەگەڵ دوو بەرپرسی یەکێتی بڵاودەکرێتەوە.
لە وێنەکەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، " چینەج کەلەر" لەگەڵ شێخ جەحفەر مستەفا و قادر حەمەجان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەردەکەون، کە لە رۆژی نەورۆزدا پێکەوە وەستاون.
میریان قادر، لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەشداریکرد و وەک هاوهڵی دووەمی شاجوان هەڵبژێردرا.