بانە شیروان داوای ئازادی دەکات

بانە شیروان، کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی بەشداربووی به‌رنامه‌ی کورد ئایدل، بە ستایڵێکی نوێوە دەرکەوت و باسی ئازادی دەکات.

بانە شێروان کە زیاتر لە پێشبڕکێی بەرنامەی کورد ئایدڵ ناوبانگی دەرکرد کە لەگەڵ گۆرانی وتندا، وەک مۆسیقا ژەنێکیش دەرکەوت، لە بەشی ستۆری لە تۆڕی ئینستاگرام وێنەیەکی داناوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی، "ئازادی"بەبێ ئەوەی هیچ رووونکردنەوەیەکی لەسەر بدات کە ئایا مەبەستی لە چییەو دەیەوێت لە چیدا ئازاد بێت.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵەو بە تەمن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت. 



PM:11:00:08/04/2019