خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد "شانۆ بەکر فەرەج" پاش ماوەیەک لە دەستگیرانداری چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە.
شەوی رابردوو لە میانی ئاهەنگێکدا بە ئەمادەبوونی خێزانەکانیان هاورێیان و ژمارەیەک لە میدیاکاران پێشکەشکاری شۆخ شانۆ بەکر و پەیامنێری روداو هاوکار یاسین چونە قۆناغی هاوسەرییەوە.
هاوکات بەشێک لە دیمەنی ئاهەنگەکەش لەلایەن پێشکەشکار کاژین حسێن لە ئنسراگرامی تایبەتی خۆی بڵاوکراوەتەوە.
شانۆ بەکر فەرەج پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی NRT2پاش ئەوەی ە هاوسەرەکەی جیابووەوە لەساڵی ڕابردوودا ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ هاوکار یاسین پەیامنێری ڕووداو گۆڕییەوەو ئاشکرایکرد بە خۆشەویستی هاوسەرگیری کردووە، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هاوسەرگیری یەکەمیشی بە وتەی خۆی هەر بە خۆشەویستی بووە.