ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بە حیجابەوە دەردەکەوێت‌و ئەم نزایە دەکات

هونەرمەندی دیارو مامۆستای زانکۆ دکتۆرە بەڵقیس بە بۆنەی رەمەزانەوە، بەحیجابەوە دەردەکەوێت و نزا بۆ دایکان دەکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە گرتە ڤیدیۆییدا کە هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بڵاویکردۆتەوە، دکتۆرە بەڵقیس نزا بۆ کوردستان دەکات.
لەو پەیامە ڤیدیۆییەدا دکتۆرە بەڵقیس دەڵێت "ڕەمەزانی کوردستان و هەموو عێراق پیرۆزبێت، خوایە وڵاتەکەمان بەخۆشی بهێڵیت و هەموو دایکان دڵخۆشبن و جەرگیان نەسوتێت، خوایە وڵاتمان بهێڵیت بۆ خاتری ئەم رەمەزانە".

بەڵقیس دۆسکی، ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە، لەسەرەتای دەرکەوتنیدا وەک گۆرانیبێژ دەرکەوت، ساڵی ١٩٦٥ یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە، ساڵانێکی زۆر لە بەغدا ژیاوە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ هاتووەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر نیشتەجێ بووە، لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆ سەلاحەدین وانە دەڵێتەوە. لەمساڵانەی دواییدا چەند بەرهەمێکی هونەریی بڵاوکردەوە.






PM:08:28:07/05/2019