خانمە ئەستێرەی پۆپی ئەمەریکی، برێنتی سبیرز بەشێوەیەکی کتوپڕ رووبەرووی کێشەی گەورە بووەو، وازی لە کاروانی هونەری هێنا.
ماڵپەڕی " تی ئێم زەی " ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی پۆپی ئەمەریکی برێتی سبیرز " ئیتر بەردەوام نابێت لە کاری هونەری کە ٢٠ ساڵە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوەی پۆپی ئەمەریکی و جیهانی بەردەوامە".
لاری رودولف، وەکیلی خانمە هونەرمەند دەڵێت" وەک من بزانم ئەم برێتی هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ وتنی گۆرانی".
برێتنی ٣٧ ساڵە، هەرچەندە تەمەنی کەمە، بەڵام لە رووی تەندروستیەوە و لەرووی هۆشداریشەوە تەواو نییە.
ئەو دەڵێت " بڕوا ناکەم بگەڕێتەوە بۆ کاری گۆرانی لەبەرئەوەی تەندروستی بەتەواوی لەم چەند ساڵەی دواییدا لە پاشەکشەدایە".
برێنتی لە ٢٠٠٠ کاندا ناوبانگی دەرکردو، بووبە بەیەكێک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژی پۆپ لە جیهاندا، بەڵام بەهۆی نەخۆشی و قەڵەوبوونی ناوبانگی بەرەو دابەزین چووە.