خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، (جیهان هاشم) وێنەیەکی خۆی لە مەککەی پیرۆز بڵاوکردەوە.
جیهان هاشم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە ماڵی خوا بڵاوکردەوەو هەوادارانیشی هیوایان خواست عەمرەکەی قبوڵ بێت.
هاوکات ئەمە جاری دووەمە لەگەڵ دایکی سەردانی شاری مەککە بکەن بە مەبەستی بەجێهێنانی عەمرە.
جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەئێستادا لە كوردستان نیشتەجێیە، ئەم خانمە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.