هاوەڵی دووەمی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ "میریان قادر" ناسراو بە "چەینج كەلەر" پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات.
میریان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایاتی ئینستاگرام لەگەڵ وێنەیەكی نێچیرڤان بارزانی نوسیویەتی "پیرۆزە سەرۆكی ماندوو نەناس هیوادارم كوردستان بەرەو سەقامگیری زیاتر بەرن بەهیوای كار و پرۆژەی جوان بۆ گەنجە ماندو نەناسەكانمان".
میریان قادر، لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەشداریكرد و وەك هاوەڵی دووەمی شاجوان هەڵبژێردرا.
هاوكات زرێبار هەورامی لە ئینستاگرامی خۆیەوە پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد و نوسیویەتی "پیرۆزە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بەهیوای ئایندەیەكی ڕۆشن".