هونەرمەندی شاری سلێمانی (نیان عەبدوڵا) چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ خێزانەکەی بڵاودەکاتەوە.
نیان عەبدوڵا، لە ئینستاگرامی خۆی چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئهاوسەر و منداڵەکانی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە "من بەخۆشی ئێوەوە ژیانم خۆش دەوێت ئەگینا ژیانم ناوێت".
نیان عەبدوڵا لەدایکبووی شاری سلێمانییە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات، بەڵام بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بۆ ماوەیەک دوورکەوتەوە، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.