هونەرمەندی دیاری ئەمەریکی د. جۆن کۆچی دوایی کرد

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، هونەرمەندی جیهانیی و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی دکتۆر جۆن کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی پۆستێکی تویتەری هەژماری فەرمی خۆی، گۆرانیبێژی بەناوبانگ مالکم جۆن ڕێبێناکی ناسراو بە "Dr John" لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوای کرد.

مالپەڕەکە باس لەوە دەکات، "ئەم هونەمەندە توانی شێوازێکی تایبەتی و نوێ بەرهەمبهێنی کە تایبەت بوو بەو شارەی کە تیادا لەدایکببوو و تا کۆتا ساتەکانی ژیانی خۆشەویستیی ئەو شارە لە ناو دڵیدا بووە".

ئاماژە بەوەش کراوە، "خێزانی مالکۆم سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەن کە کارە هونەرییەکانی مالکۆمیان بە جیهاندا بڵاوکردووەتەوە".
مالکم جۆن دێبیناک ساڵی ١٩٤١ لە شاری نیو ئۆرلینزی ئەمریکا لەدایکبووە، بە پەرەپێدانی گۆرانی جۆری ڕۆک ئەن ڕۆڵ ناودارە و هەروەها چەندین بەرهەمی میوزیکی جۆرەکانی بلوز، پۆپ، جاز و بووگی و ووگی هەیە، تا ئێستا ٣٠ ئەلبومی میوزیکی بەرهەمهێناوە.






PM:10:15:07/06/2019