هانی و بانە شیروان پێکەوە دەردەکەون

هانی موجتەهیدی، خانمە ئەستێرەی گۆرانی کوردی لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ بەشداربووی کورد ئایدڵ (بانە شیروان) دەردەکەوێت.

هانی کە وا ناسراوە خاوەن دەنگێکی تایبەت و شازە لە نێو خانمە گۆرانیبێژەکانی کوردا، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی لەگەڵ بانە بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" بانەی جوان داهاتووی میوزیکی کوردی".

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە هەوادارانیان دەڵێن پێدەچێت کارێکی نوێ پێکەوە ئەنجام بدەن.

ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان‌ لەدایک بووە و ھەر لەو شارەش گەورە بووە.‌ لە قۆناغی سەرەتاییەوە ھەر لەو شارە خوێندوویەتی تا گەورە بووە، ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌ به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ و جیابووه‌ته‌وه‌ و دوو مناڵی هه‌یه،‌ کوڕێک و کچێک، که‌ لای هانی ده‌ژین و هه‌ندێکجاریش سه‌ردانی باوکیشان ده‌که‌ن.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی 18ساڵەو بە تەمن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت. 








PM:10:28:16/06/2019