هونەرمەندێکی بەناوبانگی عەرەب کۆچی دوای کرد


بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب عیزەت ئەبو عوف لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

ئەکتەری ناوداری میسڕی عیزەت ئەبو عوف دوای ڕوبەڕووبونەوەیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی لوتەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

عیزەت ئەبو عوف پێش تێکچونی باری تەندروستی سەرقاڵی نواندنبوو لە فیلمێکی نوێ بەناوی ‌(كل سنە وانت گیب)، لەگەڵ هونەرمەند تامر حوسنی.

عیزەت ئەبو عوف لە ساڵی ١٩٤٨ لە قاهیرە لەدایکبوە، دەرچوی کۆلێژی پزیشکیە، بەڵام بەهۆی حەزی زۆری بۆ کاری نواند وازی لە پیشەکەی هێناوە.



PM:12:58:01/07/2019