هونەرمەندی دیاری میسر‌و ولاتانی عەرەبی فاروق فیشاوی دوای ماوەیەکی زۆر لەململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکەی دوێنێ کۆچی دوایی کرد.
میدیاکانی میسر بڵاویان کردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەمە له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا هونه‌رمه‌ندی میسری فاروق فیشاوی بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایكرد.
فیشاوی له‌دوای خه‌ڵاتكردنی له میهره‌جانی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی سینه‌مای ئاشكرای كرد كه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و له‌و كاته‌دا وتویه‌تی "له‌به‌ر ئه‌وه دوای میهره‌جانه‌كه نه‌خۆشیه‌كه‌م ئاشكرا كرد بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م توشی دوودڵی نه‌بن و خه‌مبار نه‌بن".
فیشاوی له له ساڵی ١٩٥٢ یه‌كێك له گونده‌كانی پارێزگای منوفیه له باكوری میسر له‌دایكبووه، هەر لە تەمەنی لاویەوە بەشداری له چه‌ندین فیلم و شانۆی و درامادا كردوه و یه‌كێك بووه له ئه‌ستێره سه‌ركه‌وتوه‌كانی هونه‌ری میسری، ساڵی ٢٠١٨ لە میهرەجانی ئەسکەندەریە.