بانە شیروان سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرهەمێكی نوێیە

بانە شیروان ، كە یەكێكە لە ئەستێرەكانی بەشداربووی بەرنامەی كورد ئایدل، سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرهەمێكی نوێیە.

بانە شێروان كە زیاتر لە پێشبڕكێی بەرنامەی كورد ئایدڵ ناوبانگی دەركرد كە لەگەڵ گۆرانی وتندا، وەك مۆسیقا ژەنێكیش دەركەوت، لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمێكی نوێیە، لەگەڵ ئاوازدانەر ئەفشین شوكری.

بانە شیروان كە ئێستا تەمەنی 19ساڵەو بە تەمەن بچووكترین بەشداربووی كورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەركەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نەیتوانی پلەی یەكەم بە دەس بێنێت.




PM:04:24:01/08/2019