هونەرمەندی كۆمیدی كورد ماهیر حەسەن مژدەیەكی خۆش دەداتە هەوادارانی.
ماهیر لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت "سڵاو لە ھەموو خۆشەویستانم با مژدەیەكتان پێ بدەم لە ئێستادا سەرقاڵی كارێكی نوێم كارێكی سینەمایی لە ئێشێكی جیاواز دەركەوتنێكی جیاواز".
ئەو هونەرمەندە كۆمیدیەی كورد ئەوەشی ئاشكراكردووە لە بەرواری ١/٩ دەست دەكرێت بە كاری وێنەگرتنی ئەو بەرهەمە نوێیە.
ماهیر حەسەن لە ساڵی ۱۹٦٥ لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای ھونەرە جوانەكان بەشی شانۆی لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ تەواوكردووە، لە ئێستادا یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی بواری كۆمیدیا لە كوردستان. ئێستا ئەو و ئەحمەد جۆڵا ئەكتەری كۆمیدی ناسراو، بەدوانەیەكی بە ناوبانگی بواری كۆمیدی كوردستان هەژمار دەكرێن.