نارین ئالان، خانمە ئەکتەری سەرەکی پەیکەری دڵ، دەڵێت" چەندجار لە فلیمەکەدا گریاوم، بەراستی گریاوم".
لە چاوپێکەوتنێکی تیڤی دا کە بۆ ستافی فلمی بەناوبانگی باشووری کوردستان" پەیکەری دڵ " رێکخراوە، نارین ئالان خانمە پاڵەوانی فلیمەکە، دەڵێت" بەو پێیەی دوو مانگ لە کەسوکارم، مناڵەکەم دووربووم، لە فلیمەکەدا هەر دیمەنێکی گریانی تیابووبێت، ئەوا من بەراستی گریاوم".
نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە سوێد گەورە بووە و ئێستا لە دوبەی دەژی. نارین ئالان، دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ. خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە هاتەدی.
نارین كە لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەكی لە فیلمی "پەیكەری دڵ"دا بینی و دەرهێنەرەکەشی شوان عەتوفی هونەرمەند بوو، فلیمەکە لە هەموو شارەکانی کوردستان نمایش کراو، بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشا.