وێنە.. کیم کاردشیان لە کەناری دەریا دەردەکەوێت

ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی و جیهانی کیم کاردشیان بە بەرگی مەلەوە لە کەناری دەریا دەردەکەوێت.

لە نوێترین دەرکەوتنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کیم کاردشیان چەند وێنەیەکی خۆی لە کاتی مەلەدا بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی، هەرچەندە ئەم خانمە مۆدەیە تەمەنی نزیکی ٤٠ ساڵ بۆتەوە، بەڵام هێشتا شۆخی خۆی لەدەستنەداوە.

کیم کاردشیان که‌ له‌کالیفۆرنیا له‌دایکبووه‌ ناوی (کیم نویل کاردشیانه) و هاوسەرەکەی گۆرانی بێژی راپی ناسراو کانی وێستەو خاوەنی یەک کچە.

کاردشیان که‌ له‌دایکبووی 1980 ی بورجی میزانه‌ له‌ دایک و باوکێکی ئه‌مه‌ریکی له‌دایک بووه‌، به‌ڵام بنچه‌ی سه‌ره‌کی دایکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هۆڵنده‌، باوکیشی ئه‌رمه‌نییه‌، ئەم خانمە ئەستێرەیە لەبەر تاوانی قەلاچۆکردنی ئەرمەنەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا هەمیشە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کێشەدایە.





AM:10:34:31/08/2019