هونەرمەندی ناوداری کورد دیلانار یەڵدز لە وێنەیەکدا لەگەڵ گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردستان دەردەکەوێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ دیلانار یەڵدز، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆیی لەگەڵ گۆرانیبێژێکی دیاری کوردستان عەبدول قەهار زاخۆیی بڵاودەکاتەوە.
دیلانار یەڵدز لە دەڤەری باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە ئیستەنبوڵ گەورە بووە و خوێندویەتی، باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی سەرسەنگە و دایکیشی خەڵکی ئامێدییە، لە ئێستاشدا لە باشووری کوردستان دەژی.
بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی خوێندنی ئۆپێرای تەواوکردووە، یەکەمین کچە لە باشووری کوردستان ئەو بڕوانامەیەی هەیە، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.