خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئەلیسا، بەهۆی وێنەیەکەوە هەوادارانی دەخاتە دڵەڕاوکێیەوە و گومان دەکرێت تەندروستی باش نەبێت.
پاش ئەوەی ئەلیسا لە پشوو هاوینەی لە لەندەن گەڕایەوە و ڕایگەیاند کە لە ئێستادا وازی لە کاری هونەری نەهێناوە، بەڵام کۆمەڵێک پرسیاری زۆر دەربارەی تەندروستی دەکرێت، چونکە لە ڕابردوودا ئاشكرابوو کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە.
لەکاتی گەڕانەوەی لەناو فڕۆکەدا ئەلیسا وێنەیەکی لەگەڵ گۆرانیبێژی بەناوبانگ فارس کەرەم بڵاوکردەوە، بەڵام دەردەکەوێت کە دەموچاوی هەڵئاوسابێت و کێشی زیادیکردووە، ئەمەش بووە هۆی بڵاوکردنەوەی دەنگۆی جیاواز و هەوادارانی گومان دەکەن کە تەندروستی باش نەبێت.
ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.