هونەرمەندی شۆخی كورد "پەرواز حسێن" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرە هونەرمەندەكەی "گۆران ساڵح" بڵاوكردەوە.
پەرواز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی نوێی لەگەڵ هاوسەرەكەی گۆران ساڵح بڵاوكردوەتەوە، كە بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش و رۆمانسی دەركەوتوون، هەوادارانیان سەرسامی خۆیان بە ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستییەی نێوانیان دەربڕیوە.
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن. پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.
هەروەها گۆران لەدایكبووی ساڵی 1985 ە لەشاری هەولێر و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كارو بەرهەمی هونەریە ، بەر لە هاوسەرەكەی دەستی بەكاری هونەری كردووە و ناسرا.