بەوێنە.. پێشکەشکارێکی پێشووی کەناڵی نێت تیڤی فانەکانی سەرسامکرد
خانمە مۆدێل و پێشکەشکاری کورد ساکار سەرکەوت، کۆمەڵێک وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.
خانمە ڕاگەیەندکار و مۆدێل ساکار سەرکەوت، تازەترین وێنەی خۆی لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت ساکار تەواو جیاواز دەردەکەوێت، کە سەرنجی زۆرێک لە فانەکانی بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.
ساکار سەرکەوت، دوای ئەوەی وێنەکی بەدووگیانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی لێدەگیرێت و بەھۆی ئەوەوە سەرجەم وێنەکانی خۆی لادەبات.
ساکار لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری ھەولێر لە دایک بووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، ھەروەھا کاری فۆتۆ مۆدێل دەکات.
PM:09:03:27/09/2019