بەوێنە.. جیھان ھاشم بەجوانییەکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات

جیھان ھاشم، خانمە نمایشکاری جلوبەرگ و ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جیھان ھاشم، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.

مەک ئەپ ئارتێستی دیاری کورد و مۆدێلی بەناوبانگ جیهان هاشم کە خاوەن زیاتر لە ملیۆنێک فۆڵۆوەرزە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، ئەمشەو ٢٩ ی ئەیلول لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت جیھان تەواو ستایلی خۆی گۆڕیوە و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.

جیهان هاشم خەڵکی شاری خانەقینە و بەشێكی زۆری تەمەنی لە ولاتی ئێران و توركیا بەسەر بردووە پێشتر خۆی لە لایڤەکانیدا ئاشکرایکردووە کە خاوەن کچێکی تەمەن ١٠ ساڵیە لە هاوسەرە یەکەمەکەی کە ئێستا لە وڵاتی ئێران دەژین و جیابوونەوە،ئەمە لە كاتێكدایە دوو ساڵ بەرلە ئێستا جیھان ھاشم لە پەیوەندیدا بوو لەگەل كوڕێكی كوردی دانیشتووی سوید بەناوی(ھاوسەر) و چەند مانگێكی نەبرد كوڕەكە چەند وێنەیەكی تایبەتی جیھان ھاشمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند لە جیھان ھاشم جیابووتەوە دواتر پێش ماوەیەک جیھان ھاشم هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی عەرەبی خەڵکی نەجەفدا کرد، بەڵام هاوسەرگیرییەکەیان تەنیا چەند مانگێکی خایاند و جیھان ھاشم لەلایەن مێردەكەیەوە ئەشكەنجە درا و بە نەخۆشی و کێشەوە ھاوسەرگیریەكە کۆتایی هات، تا دواجار بۆ جاری چوارەم لە ٢٦ ئۆگێستی ٢٠١٨ هاوسەرگیری کردەوە.


PM:11:25:29/09/2019