هونەرمەندێکی بەناوبانگ موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی "دیانا حەداد" دوێنی سێ شەممە لە رۆژی لەدایکبونیدا چیرۆکی مسوڵمانبونی گێڕایەوە و باسی لەوەکرد کە چۆن ئاینەکەی لە مەسیحیەوە گۆڕیوە بۆ ئیسلام.
گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی دیانا حەداد، سەبارەت بەگۆڕینی ئاینەکەی ڕایگەیاند" من مەسیحی بووم، بەڵام دوای مردنی دایکم کە لە ڕەمەزانی پیرۆزدا مرد، لە پاش خوێندنەوەی قورئان و قوڵبوونەوە لە ئیسلام و تێگەیشتن لێی بەهۆی کەسانی دەوروبەرمەوە، تێتێگەیشتم ئیسلام دینی ڕاستەقینەیە و موسوڵمان بووم، هاوکات ڕێزم بۆ دینەکانی تریش هەیە".
دیانا حەداد گۆرانیبێژیکی لوبنانیە کە لە شارۆچکەی "بصالیم" لە جەببەل لوبنان لە ساڵی ١٩٧٦ لە باوکێکی مەسیحی و دایکێکی مسوڵمان لەدایکبووە،دیانا یەکەمین بەرھەمی ھونەری خۆی ساڵی ١٩٩٦ بەناوی (ساکن) بڵاوکردەوە.
PM:03:23:02/10/2019