ئەنجێلینا جولی دوای جیابوونەوەی ژیانی زۆر خراپ بووە



 ئەستێرەی جیهانی هۆلیود، ئەنجلینا جولی ڕایگەیاند" پاش جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ژیانی زۆر خراپ بووە".

خانمە ئەکتەری جیهانی ناسراو بە ئەنجێلینا جولی لە چاوپێکەوتنێکیدا لە پڕۆگرامی "ئی نیوس" ئاشکرای دەکات: لەپاش جیابوونەوەم لەئەکتەری جیهانی برات پیت و دەلێت" ژیانم زۆر خراپ بوو، هەستم بە دڵنیایی و جێگیربوونی ژیان نەدەکردو متمانەم بەکەس نەبوو، هەموو شتێکم لە چواردەورەکەم دەشاردەوە و هەستەکانم دەرنەدەبڕی، لەلایەکی دیکەوە هەستم بەئازادی دەکرد، بەگشتی هەستێک بوو پێناسە ناکرێت".

هاوکات ئاماژەدەدات بەوەی، ئەم چوارساڵەی تێپەڕیوە پڕبووە لە خەمۆکی و بێزاری، کەسایەتی گۆڕاوە لەگەڵ ئەو هەموو ئازارو مەعاناتانە.

ئەنجیلینا جولی ساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیوودە كە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەرگرتووە و یەكجار ئۆسكاری وەرگرتووە.
 



PM:03:15:05/10/2019