بانە شیروان سوپرایزی هەیە ‌

بانە شیروان ، کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی بەشداربووی به‌رنامه‌ی کورد ئایدل، سوپرایزی بۆ هەوادارانی هەیە.

بانە شیروان کە زیاتر لە پێشبڕکێی بەرنامەی کورد ئایدڵ ناوبانگی دەرکرد کە لەگەڵ گۆرانی وتندا، وەک مۆسیقا ژەنێکیش دەرکەوت، لە تۆڕی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەو و نوسیویەتی: کاتژمێر 7ی ئێوارە گۆرانی "بۆچی" بڵاودەبێتەوە.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی 18 ساڵەو بە تەمەن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت. 

 





PM:05:09:24/10/2019