شیروان عەبدوڵا بێسەروشوێنە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی میللی شیروان عەبدوڵا، لە دوای گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی "سەبیحە گۆكچەن"ی ئیستەنبوڵ بێسەروشوێن دەبێت.


بەگوێرەی زانیارییەکان شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندی میللی بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیاوە گەشتیكردووە بۆ شاری ئیستەنبوڵی توركیا، لە دوای ئەوەی فڕۆكەكەیان لە فڕۆكەخانەی "سەبیحە گۆكچەن" دەنیشێتەوە، چارەنووسی شیروان عەبدوڵا بە نادیاری ماوەتەوە و هەواڵی نازانرێت.


شیروان عەبدوڵا ساڵی ١٩٧٥ لەگەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و، لەساڵی ١٩٩٥ ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووەو، لەئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و تێكست و ئاوازە. 

لەڕۆژی ١٧/٨/٢٠١٧ شیروان عەبدوڵا، ڕوویکردە وڵاتی توکیا و دواتر بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت. 





AM:09:46:25/10/2019