سومەیا گۆران لە کورد ماکس شۆ دەردەکەوێتەوە
خانمە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێست "سومەیا گۆران" دوای دابڕانێکی کەم لە کەناڵی کورد ماکس شۆ دەردەکەوێتەوە.
خانمە پێشکەشکاری لاو سومەیا گۆران کە یەکێکە لە کچە دیارەکانی سۆسیال میدیا کە لە بواری مایکئاپ کاردەکات لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوسیویەتی: گەیشتن بە خەونەکان دەتوانم بڵێم ئێستا کاتی ئەوەیە بۆتان ئاشکرا بکەم کە بەو پەڕی شانازی و دڵخۆشیەوە گرێبەستی کارکردنم بۆ وەرزی نوێی کەناڵی ئاسمانی کوردماکس شۆ دەبێت، دڵنیا بن چاوەڕێ باشترین بن بەو پەڕی توانای خۆم کار دەکەم لە خێزانە جوان و گەورەکەی کوردماکس لەگەڵتان بم، تەنیا ئەوە دەڵێم چاوەڕێ پڕۆگرامێکی زۆر تایبەت بن.
سۆمەیا گۆران ناسراو بە " سوم سوم" تەمەنی ٢١ ساڵە، یەکێک بوو لە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێستە دیارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، ئەوەی جێی سەرنجە لە ماوەی کارکردنی سومەیا ڤیدیۆکانی سومەیە لە ڤیو لە پێشوەی پێشکەشکارەکانی تر بوو وەک " ئەڤین ئاسۆ و سۆزان و سیما".
AM:12:15:26/10/2019